عەلائەدین برووجێردی، لە کاردانەوە بە هەڕەشەی هەندێک وڵاتی ئەورووپی لەسەر چالاک کردنەوەی میکانزیمی پەلەپیتکە و گەڕاندنەوەی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران هەمبەر ئەو هەڵانە، کاردانەوەی گونجاوی دەبێت.
ناوبراو ئاماژەی کرە سەر هێرشی دوژمن بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکان و وتی: ئەوان هەڵەیەکی گەورەیەکان کرد و چێوەکەەشیان خوارد و بە پەسەند کراوی مەجلیس ئێران سەرجەم هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕاگرت.
ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس جەختی کرد کە ئێران ناڕواتە ژێر باری گوشارەکانی ڕۆژاواوەبۆ هەڵپەساردنی پیتاندن و هەر جۆرە هەوڵێک بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆکان، لەگەڵ وەڵامی یەکلایی ئێرانەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.
برووجێردی وتیشی: هیوادارین ئەورووپیەکان ژیرانە هەڵسوکەوت بکەن. کۆماری ئیسلامی ئێران نیشانی دا کە ئێران وڵاتێک نییە کە ئەوان هەڕەشەی لێبکەن و بە گوشار و هەڕەشە، لە بەرژەوەندی و مافی یاسایی خۆی پاشەکشێ باکات.
Your Comment